This site uses cookies to store information on your computer. I'm fine with this Cookie information

ئەنجامدانی پشکنین

Testing - Kurdish Sorani

ئەنجامدانی پشکنین بۆچى پشکنین بۆ ئەو نەخۆشييانە بكرێت كە لە ڕێگەى سێكسەوە دەگوازرێنەوە STI؟ گرنگە پشکنین بكەيت ئەگەر هاتوو هەر نيشانەيەكت لێ دەركەوت كە هۆكەى يەكێك لەو نەخۆشييانە بێت كە لە ڕێگاى سێكسەوە دەگوازرێنەوە، بەڵام بۆ هەر جارێكيش هاوبەشە سێكسييەكەت بگۆڕيت يان هاوبەشەكەت نەخۆشييەكى هەبێت كە لە ڕێگاى سێكسەوە دەگوازرێتەوە. زۆر جار ئەو كەسانەى نەخۆشييەكيان هەيە كە لە ڕێگاى سێكسەوە دەگوازرێتەوە نيشانەيان لێ دەرناكەوێت لەبەر ئەوە هەميشە هەڵدەگرێت پشکنین بكرێيت ئەگەر مەترسيى تووش بوون هەبێت و بەم نزيكانە پشکنینت نەكردبێت. نيشانە باوەكانى ئەو نەخۆشييانەى لەڕێگاى سێكسەوە دەگوازرێنەوە ئازار لەكاتى ميزكردندا خوران يان سووتانەوە يان مێروولە كردنى دەوروبەرى ئەندامى زاووزێ دەرچوونى نوێ لە ئەندامى زاووزێ يان لە كۆمەوە بڵق يان برين يان پەڵە يان گرێ لە دەورى ئەندامى زاووزێ يان كۆم خوێن لێهاتن لە نێوان سووڕە مانگانەكان يان لەپاش سێكس كردن ئازار لەكاتى سێكس كردن دا ئازار لەبەشى خوارەوەى سك سوورهەڵگەڕانى لەش لەگەڵ نيشانەى ئەنفلۆنزادا كەى پشکنین بكەيت ئەگەر نيشانەكانت هەبێت يان لەگەڵ نەخۆشێك بەيەكگەيشتنت هەبووبێت، ئەوا گرنگە بە زووترين كات ببينرێيت. تكايە لە ڕێى ژمارە 0141 211 8130 ەوە پەيوەنديمان پێوە بكە بۆ دانانى وادەيەك. ئەگەر نيشانەت تيادا نەبێت، هەندێك جار باشتر دەبێت چاوەڕێ بكەيت چونكە دەكرێت كاتى بوێت تا لەشت نيشانەكانى نەخۆشى پيشان بدات و پشکنینەكانى ئێمە بيدۆزێتەوە. تكايە، پێش پشکنین كردن ئەم زانيارييانەى خوارەوە لەبەرچاو بگرە. ئەگەر زۆر زوو بكرێت دەشێت ئەنجامەكەى ورد نەبێت. دەشێت دوو حەفتە بەسەر سێكس كردندا تێپەڕێت ئەمجا كلاميديا و سوزەنەك لە پشکنیندا دەربكەون پشکنینى ئێچ ئاى ڤى HIV 45 ڕۆژ (نزيكەى 6 حەفتە) پاش سێكس كردن زۆر ورد دەردەكەوێت سيفليس دەشێت تا 12 حەفتەى لە پاش سێكس كردنەوە پێ بچێت ئەمجا لە پشکنیندا دەربكەوێت ئەگەر لەبارەى مەترسيى بەركەوتنى HIV ييەوە لەماوەى 72 كاتژمێرى ڕابوردوودا دڵەڕاوكێت هەبێت، ئەوا تكايە لە ڕێى 0141 211 8130 ەوە تەلەفۆنمان بۆ بكە چونكە لەوانەيە پێويستيت بە چارەسەر هەبێت بۆ ڕێگرى كردن لە تووش بوونت، كە ئەويش چارەسەرى PEP يە. چۆن وادە دادەنێيت لە ڕێى ژمارە 0141 211 8130 ييەوە تەلەفۆن بۆ سانديفۆرد بكە. ئەگەر ئينگليزى قسە ناكەيت، دەتوانيت داواى وەرگێڕێك بكەيت بۆ وادەكەت. كاتى دانانى وادەكەت پێمان بڵێ بۆ كام زمان و كام شێوە زمان (ديالێكت) دەتەوێت و ئێمەش بۆت ئامادە دەكەين. زانياريى زياتر لەبارەى خزمەتگوزاريى وەرگێڕەوە دەتوانرێت لێرە دەست دەكەوێت: https://www.sandyford.scot/sexual-health-services/i-need-an-interpreter/

پشکنین كران لە ڕاستيدا ئاسانە. كاتێك دێيتە شوێنەكە پێويستمان بەوە دەبێت چەند پرسيارێكت لێ بكەين لەبارەى تەندروستيى گشتيت و ژيانى سێكسيتەوە تاوەكو بزانين كام پشکنینانە بۆ تۆ دروستن و باشن بۆت بكەين. بە گشتى، هەموو كەس پشکنینى كلاميديا و سوزەنەك و سيفيليس و ئێچ ئاى ڤى HIV ى بۆ دەكرێت. بۆ پشکنینى ئێچ ئاى ڤى و سيفيليس دەبێت نمونەى خوێن وەربگيرێت. كلاميديا و سوزەنەك بە وەرگرتنى نمونە لە ڕێى سڕينەوە بۆ ئافرەتان و لە نمونەى ميزەوە بۆ پياوان دەكرێت و ئەگەر پێويستيش بكات، سڕين بۆ پياوانيش. ئەگەر نيشانەكانت تيادا دەرنەكەوتبێت، ئەوا خۆت دەتوانيت ئەم نمونانە وەربگريت. زانياريى زياتر لەبارەى كلاميديا و سوزەنەك و تريكۆمۆناس و نەخۆشيى هەوكردنى لەگەنە و سيفيليس و تامێسكى ئەندامى زاووزێ و بالوكەى ئەندامى زاووزێ و LGV و ئەسپێى بەر و بۆقژە وە دەتوانرێت لەسەر زانيارييەكانى NHS پەيدا بكرێن – لەسەر هەر يەك لە لاپەڕەكانى ماڵپەڕەكان، بەستەرێك لە ستوونى لاى دەستى ڕاستدا هەيە بۆ وەرگێڕانەكانيان: نهێنبڕى ئێمە خزمەتگوزارييەكى نهێنبڕانە پێشكەش دەكەين و بەبێ ڕەزامەنديى خۆت زانياريى دياريكراو لەبارەى تۆوە بە هيچ كەسێك نادەين، مەگەر بە ياسايى ئەركمان لەسەر بێت بيدەين، يان ئەگەر لەو باوەڕەدا بين مەترسيت لەسەرە يان لەسەر كەسێكى تر، يان مەترسييەك لەسەر تەندروستى هەيە. هانت دەدەين كە هاتيت ناوى ڕاستەقينەى خۆت بەكار بهێنيت و ئەوەش بە شێوەيەكى بێ مەترسى لە تۆمارە ئێلێكترۆنييەكەت لە سانيدفۆرد دەپارێزرێت. قسەكردنت بۆ ئێمە لەبارەى تەندروستيى سێكسیتەوە بۆ دڵنيا بوون لەوەى لە كاتى سەردانت باشترين سەرپەرشتييەكت پێشكەش دەكرێت كە هەبێت، ڕەنگە دەستەى كارمەندانى سانديفۆرد پرسيارى كەسى و هەستيارت لە بارەى ڕابوردووى سێكسييانەت و پزيشكيانەتەوە لێ بكەن، وەك: دوايين جار كەى بوو كە سێكست كرد ئايا سێكسەكەت بێ خۆ پارێزى بوو ئايا هيچ نيشانەيەكى نەخۆشيت لێ دەركەوتووە بۆچى هەست دەكەيت كە ڕەنگبێت تووشى نەخۆشى بوويت ئەندامانى دەستە بۆ ئەوە لەوێ نين تا حوكمت بەسەردا بدەن. هەرچييەك بڵێيت نە دەمانهەژێنێت و نە شەرمەزارمان دەكات، بەڵكو تۆ پێويست دەكات ڕاشكاو و ڕاستگۆ بيت تاوەكو ئێمە بتوانين بە باشترين شێوە پشکنینت بۆ بكەين و چارەسەرت بكەين و يارمەتيت بدەين. هەموو ئەو شتانەى دەيانڵێيت بە نهێنى لە تۆمارە ئێلێكترۆنييەكانماندا دەپارێزرێت، مەگەر، پاش ڕەزامەنديى خۆت، داوات لێ بكەين زانيارييەكانت بە لايەنێكى تر بدەين تاوەكو بتوانين ئاڕاستەى دەزگايەكى خزمەتگوزاريى ترت بكەين. لە هەندێك بارى زۆر دەگمەندا دەشێت دەستە پێويستى بەوە بێت لە پێناو پاراستنى خۆتدا زانيارييەكانت بدات بە لايەنێكى تر. خۆت دەتوانيت هەڵبژێريت پسپۆرە تەندروستييەكەى دەيبينيت مێينە بێت يان نێرينە ئەگەر خۆت پێت باش بێت، بەڵام ڕەنگە بۆ ئەمە پێويست بكات لە كاتى ئاسايى زياتر چاوەڕێ بيت ئەگەر نۆڕينگەكە سەرقاڵ بێت، هەروەها دەبێت لەكاتى دانانى وادەكەدا ئەمەمان پێ بڵێيت. 

چۆن چارەسەر دەكرێم بۆ هەر ئەنجامێكى پۆزەتيڤى نەخۆشييەك كە لە ڕێى سێكسەوە دەگوازرێتەوە؟ ئەگەر زانيارييان پێ دايت كە ئەنجامەكانى ئەو نەخۆشیانەی کە لە ڕێى سێكسەوە دەگوازرێنەوە پۆزەتيڤن و پێويستيت بە چارەسەرە، ئەوا دەزگا خزمەتگوزارييەكە وادەيەكت بۆ ڕێك دەخات تا بۆ ئەم چارەسەرە بگەڕێيتەوە لايان. پێش ئامادەبوونم لە وادەكە چاوەڕوانييەكانم چى دەبن درێژيى ماوەى وادەكان دەكرێت لە 10 خولەك تا 90 خولەك درێژە بكێشێت بۆ هەموو بەستەى پشکنینەكان و دەستنيشان كردن و چارەسەر. لە كاتى وادەكەتدا ئەوپەڕى كۆشش دەكەين تا دڵنيا بين لە سەرپەرشتى كردنى پێويستييەكانت، بەڵام لە هەندێك باردا ڕەنگ هەيە داوات لێ بكەين بۆ وادەيەكى تر بێيتەوە ئەويش وەك بەشێك لەو خزمەتگوزارييەى پێشكەشى دەكەين. ئەگەر پێش وادەكەت نامەمان بۆ ناردبيت، ئەوا هەموو ئەو زانيارييە پەيوەنديدارانەشمان لەگەڵيدا بۆ ناردوويت كە پێش وادەكەت پێويستن. كاتێك ئامادەى وادەكە دەبم، چاوەڕوانييەكانم چين ئەگەر داواى وەرگێڕت كردبێت، لەكاتى وادەكەتدا پێى دەگەيت و دەيبينيت. كاتێك دەگەم چى ڕوو دەدات؟ كاتێك دەگەيت، لەلايەن پێشوازيكارێكەوە بەخێرهاتن دەكرێيت كە كارتێكى ژمارەدارت دەداتێ، لەگەڵ بەستەيەك زانيارى لەبارەى ئەو خزمەتگوزارييەى پێشكەشت دەكرێت و بەڵگەنامەيەكى نهێنبڕى كە تيايدا بۆت ڕوون دەكرێتەوە چى لە زانيارييە كەسييەكانت دەكرێت، هەروەها فۆڕمێكى تۆمار كردن. پێشوازيكارەكە داوات لێ دەكات دابنيشيت تا نۆبەتى تۆمار كردنت دێت. ئەگەر بۆ پڕ كردنەوەى فۆرمەكە پێويستيت بە يارمەتى هەبوو، دەتوانيت پێشوازيكارەكە ئاگادار بكەيت. تكايە چەندى دەتوانيت لە فۆڕمەكە پڕ بكەرەوە. چەند دەبێت چاوەڕوان بم؟ ئێمە ئەوپەڕى هەوڵمان دەدەين تا دڵنيا بين لەوەى تا دەكرێت نزيك لە كاتى وادەكەتەوە بتبينين. بە داخەوە، جار هەيە ئەوە ناكرێت. ئەگەر ئامادەى وادەيەك بيت و 30 خولەك چاوەڕوان بيت و بانگ نەكرێيت، ئەوا تكايە ئەندامێكى دەستەى پێشوازى ئاگادار بكە و ئەويش دەتوانێت بەدواى دا بچێت و بزانێت چيت بۆ دەكرێت. لەبەر ئەوەى زياتر لە نۆڕينگەيەكمان هەيە كە لەيەك كاتدا كار دەكەن، ئەوا دەكرێت لەپاش كەسێكەوە ببينرێيت كە پاش تۆ گەيشتووە. چى دەبێت ئەگەر درەنگ بگەم ئێمە دەزانين جار هەيە نەخۆش درەنگ دەگاتە وادەكەى. ئەگەر لە وادەكەت دوا بكەويت، ناتوانين گەرەنتيت بدەينێ تەواوى ئەو كاتەت پێ دەبەخشين كە لە وادەكەتدا هەيە. كاتێك لە وادەكەت درەنگ دەكەويت، پێشوازيكار ئەندامێكى تيمى نۆڕينگەت بۆ ڕێك دەخات كە بێت و قسەت لەگەڵ بكات. ڕەنگە پێويست بكات چاوەڕوان بيت تا كەسێكت بۆ پەيدا دەكرێت. بۆ هەندێك نۆڕينگە و هەندێك ڕێكار، ئەگەر دوا بكەويت، ناتوانين بتبينين. ئەگەر شتى وا ڕووى دا، ئەوا وادەيەكى ترت بۆ دادەنێينەوە. لەكاتى ئەم پرس و ڕاوێژەدا كێ دەبينم؟ زۆربەى خزمەتگوزارييەكانمان بە تيمێكى نۆڕينگەكاران بەڕێوە دەبرێن، كە دەشێت پزيشك بن يان پەرستار، يان ياريدەدەرانى سەرپەرشتيى تەندروستى، ڕاوێژكاران يان دەروونناسان، ئەوەش لەسەر خزمەتگوزارييەكە ڕادەوەستێت. كاتێك بانگ دەكرێيتە ژوورى نۆڕينگەكەوە، هەموو ئەندامانى دەستەمان خۆيانت پێ دەناسێنن. ئەگەر پێت باشتر بێت ئەندامێك لە ڕەگەزێكى ديارى كراو لە نۆڕينگەكاران ببينيت، ئەوا تكايە كاتى دانانى وادەكە پێمان بڵێ. ئێمە هەوڵ دەدەين هەر كات بكرێت، بەدەم داواكەتەوە بێين، بەڵام دڵنياييش نادەين كە بۆت بكەين. چۆن پشکنینم بۆ ئەنجام دەدرێت؟ ڕەنگە پێويست بەوە بكات نمونەيەك لە ميزت يان خوێنت بدەيت. بۆ هەندێك پشکنین پێويست دەكات بە سڕين لە ئەندامى زاووزێ و بە پێى جۆرى ئەو سێكسەى كە كردووتە، لە گەرووت و لە كۆمت نمونە وەربگيرێن. دەشێت ئەمە كەمێك ناخۆش بێت، بەڵام ئەندامانى دەستەى نۆڕينگە كەسانى پسپۆرن لەم نمونە وەرگرتنانەدا، لەبەر ئەوە خەمت نەبێت. بۆ هەندێك پشکنین ڕەنگە پێويست بكات پزيشك ئەندامى زاووزێت ببينێت. ئەگەر پزيشكێكت لە هەمان ڕەگەزى خۆت پێ باشتر بێت، ئەوا تكايە كاتێك وادەكە دادەنێيت، پێمان بڵێ. دەتوانم منداڵ لەگەڵ خۆم بهێنم؟ باشتر وايە منداڵ نەهێنيت و لە بيناكەشدا شوێنى منداڵ پێ سپاردنى تيادا نيە. ئەگەر پێويست بكات بەمنداڵەوە ئامادە بيت، ئەوا تكايە گەورەساڵێكى تر لەگەڵ خۆت بهێنە تا لە شوێنى چاوەڕوانييەكە ئاگاداريان بێت لەو كاتەدا كە تۆ لە نۆڕينگەكە دەبيت. ئەگەرنا، دەشێت داوات لێ بكرێت جارێكى تر بەبێ منداڵەكان بێيتەوە. لەوبەر جادەكەوە پاركێكى خۆشى لێيە كە چەندين شوێنى يارى كردنى تيادايە ئەگەر بتوانيت منداڵەكانت بدەيتە دەست گەورەساڵێكى متمانە پێ كراو.