This site uses cookies to store information on your computer. I'm fine with this Cookie information

پێويستم بە وەرگێڕێك هەيە بۆ وادەى دانراوم لە سانديفۆرد

I Need an Interpreter for my Sandyford Appointment - Kurdish Sorani

چى بكەم ئەگەر پێم خۆش نەبێت وەرگێڕەكە لە وادەكە لەگەڵم بێت؟

ەگەر لەبەر هەر هۆيەك بێت پێت خۆش نەبێت وەرگێڕەكە لەو وادەيە كە بۆت دانراوە لەگەڵت بێت ئەوا مافى ئەوەت هەيە داواى لێ بكەيت بڕوات. ئەوكاتە ئێمە خزمەتگوزاريى وەرگێڕانى تەلەفۆنى بەكار دەهێنين بۆ بەردەوامى دان بە وادەكە. هەر ئەوەندە بە ئەندامى دەستەى سانديفۆرد بڵێ كە ئارەزوو دەكەيت بە تەنها بيت كە قسەيان لەگەڵ دەكەيت ئيتر وەرگێڕەكە ژوورەكە جێ دەهێڵێت.

زانياريى زياتر

ئەگەر هەر پرسيارێك يان كۆمێنتێكت هەبوو ئەوا تكايە لە ڕێى ئەم ئيمەيڵەوە پەيوەندى بە سانديفۆردەوە بكە:

sandyford.feedback@ggc.scot.nhs.uk

يان لە ڕێى ئەم تەلەفۆنەوە:

0141 211 6729

ئەگەر لە سانديفۆرد پێويستيت بە پشكنينێكى نهێنى هەبوو، وەرگێڕەكەت لە پشت پەردەوە چاوەڕوان دەكات و ناتوانێت بتبينێت.

پێم خۆش نيە وەرگێڕەكە وردەكاريى سێكسى لەبارەمەوە بزانێت

وەرگێڕەكانمان ڕاهێنانيان پێ كراوە و هيچ شتێك وا وەرناگێڕن كە حوكم بەسەردادانى پێوە بێت. لەگەڵ ژمارەيەك خەڵكى لێك جياواز كە ئەزموونى سێكسييانەى جياجيايان هەيە ڕاهاتوون.

ئەمە خەڵكانێكيش لەخۆ دەگرێت كە پەيوەنديى سێكسييانەيان لەگەڵ ڕەگەزەكەى تر يان لەگەڵ هەمان ڕەگەز هەيە. كەسانێك لە خۆ دەگرێت كە ناسنامەيەكى ڕەگەزيى جياواز لەو ناسنامە ڕەگەزييە هەيە كە پێى لەدايك بوون.

هەموو شتێك بە كەسى و نهێنى دەپارێزرێت.

چۆن وەرگێڕێكم دەست بكەوێت؟

ئەگەر ئينگليزى قسە ناكەيت، ئەوا دەتوانيت داواى وەرگێڕێك بكەيت لە وادەكەتدا ئامادە بێت. كاتێك وادەكەت تۆمار دەكەيت پێمان بڵێ كام زمان و كام شێوەزارت پێويستە. ئێمە بۆت ڕێك دەخەين.

دەستەى سانديفۆرد بۆيان نيە هيچ كەس لە خزمانت يان هاوڕێيانت وەك وەرگێڕ بەكار بهێنن.

ئەگەر واديار بێت وادەكەت لە چل و شەش خولەك كەمترى پێ دەچێت، ئەوا ڕەنگە ئێمە وەرگێڕ بە تەلەفۆن بەكار بهێنين.

لەسەر چۆنيەتى ڕێكارەكانيش ڕاوەستاوە، هەندێك ڕێكار هەن ڕەنگە پێمان باشتر بێت وەرگێڕى ڕووبەڕوو بەكار بهێنين.

ئايا من پارەى وەرگێڕ دەدەم؟

نەخێر. ئەم خزمەتگوزارييە بێ بەرامبەرە.

ئايا دەتوانم وەرگێڕێكى مێينە يان نێرينە داوا بكەم؟

بەڵێ. پێمان بڵێ تۆ كاميانت پێ باشە و ئێمە هەوڵ دەدەين و دەستەبەرى دەكەين.

دەشێت هەموو كاتێك ئەوەى تۆ دەتەوێت بەردەست نەكەوێت، ئەگەر شتى وا هەبوو، ئاگادارت دەكەين.

ئايا دەتوانم داواى وەرگێڕانى تەلەفۆنى بكەم؟

بەڵێ. ئەگەر نەتەوێت وەرگێڕەكە لە واداكەدا لە ژوورەكە لەگەڵت بێت، دەتوانيت وەرگێڕانى تەلەفۆنى هەڵبژێريت.

ئێمە دەشتوانين وەرگێڕانى تەلەفۆنى كاتێك بەكار بهێنين كە وەرگێڕى ڕووبەڕوو دەست نەكەوێت.

دەتوانم چاوەڕێى چى بم لە وەرگێڕ بۆم بكات؟

وەرگێڕ دەتوانێت تەنها ئەوە بكات ئەوەى دەيڵێيت دەقاودەق وەرى بگێڕێت.

 

بە خاوى و بە ڕوونى قسە لەگەڵ ئەندامانى دەستەمان بكە. وەرگێڕيش ئەوەى دەيڵێيت وەرى دەگێڕێت. ڕێك ئەوەشت پێ دەڵێت كە ئەندامانى دەستەمان پێت دەڵێن. نابێت هيچ شتێكى تر بكەن.

ئايا دەتوانن هيچ شتێكى ترم بۆ بكەن؟

نەخێر

وەرگێڕ بۆى نيە بە ناوى تۆوە قسە بكات يان كردارێك ئەنجام بدات (داکۆکیکاری).

بۆيان نيە وتووێژى تايبەتيت لەگەڵ بكەن.

بۆيان هەيە تەنها وەرگێڕان بكەن و يارمەتيت بدەن ئەو فۆرمانە پڕ بكەيتەوە كە ئەندامانى دەستە بۆت دەخوێننەوە.

دەتوانم دڵنيا بم لەوەى هەموو شتێك بە شێوەيەكى كەسى و بە نهێنى دەپارێزرێت؟

بەڵێ. ئەوان بۆ NHS ى گلاسگۆى گەورە و كلايد  NHS Greater Glasgow and Clyde كار دەكەن. لەسەريانە هەمان ئەو ڕێسا توندانەى نهێنبڕى پەيڕەو بكەن كە بەسەر هەموو پزيشكان و پەرستاران و ڕاوێژكاران و هەموو كارمەندانى ترى تەندروستيدا سەپێنراون.

ڕێگە بە وەرگێڕ نادرێت هيچ شتێك لەبارەى وادەكەتەوە و هيچ شتێك كە لە كاتى وادەكەتدا ڕووى داوە يان باس كراوە بە هيچ كەسێك بڵێت.

ئايا وەرگێڕ پێشوەختە دەزانێت وتووێژى وادەيەكى تەندروستيى سێكسييانە وەردەگێڕێت؟

بەڵێ. وەرگێڕەكان هەموو بابەتەكانى خزمەتگوزارييەكانى سانديفۆرد دەزانن و دەزانن ئەو وشە و دەربڕينانە وەردەگێڕن كە لە تەندروستيى سێكسييانەدا بەكار دێن.

ئەمە وەرگێڕانى ئەو شتانەش لە خۆ دەگرێت كە تايبەتن بە ئەندامە تايبەتەكانى جەستە و سێكس و جۆرە جياوازەكانى پەيوەنديى سێكسى و دووگيانى و ڕێگرى لە دووگيان بوون و لەبارچوون و پشكنين و چارەسەر.